سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی: شەوی نەورۆز هیچ حاڵەتێکی نەخوزراو رووینەداوە

شەوى ئاهەنگگێڕانى نەورۆز لە شارى سلێمانى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند، لە شەوی نەورۆزدا هیچ حاڵەتێکی شەڕکردن و رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی رووینەداوە، هیچ هاونیشتمانییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەیانەوە نەکردووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە کەناڵ8ـى راگەیاند، دوێنێ تاوەکو درەنگانی شەو تیمەکانیان لە ئامادەباشیدابوون بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و بەهاناوەچوونی ئەو هاونیشتمانییانەی توشی روداوێک دەبن، بەڵام خۆشبەختانە هیچ روداوێک رووینەداوە و لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز، هەموو شتێك بەباشی بەڕێوەچووە.

لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو درەنگانی شەو لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو، بەهۆی رەمەزانەوە زۆربەی چالاکییەکانی نەورۆز خرانە دوای بەربانگ، لە سلێمانی هاونیشتیمانییان بۆ دەربڕینی خۆشی تاوەکو درەنگانی شەو لە شەقامی سالم مانەوە.