فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga" بۆیەکەمجار لە فێستیڤاڵی کان نمایشدەکرێت

خولی 77ـەمینی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە 14 بۆ 25ـی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پشتڕاست کراوەتەوە فیلمی Furiosa: A Mad Max Saga لە فێستیڤاڵەکەدا بۆ یەکەم جار نمایش دەکرێت.

دەستپێکی فێستیڤاڵی کان، لە شانۆی لی پاڵاس دیس لە شاری کانسی فەرەنسا دەبێت، تا ئێستا تەنها فیلمی Furiosaـی دەرهێنەر "جۆرج میلەر" ئاشکراکراوە کە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکات، فیلمە بەشدارەکانی دیکە تاوەکو ئێستا لەلایەن لیژنەی فێستیڤاڵەکەوە ئاشکرانەکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، پرۆسەی پێشکەشکردنی فیلمەکان لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ هەڵبژاردنی فەرمی لە 15ی ئازار بە فەرمی کۆتای هات.

فێستیڤاڵی فیلمی کان یەکێکە لە سێ گەورەترین فيستیڤاڵەکانی فیلمی ئەوروپا، لە ساڵی 1964ـەوە دەستیپێکردوە و ساڵانە لە شاری کانی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، تیایدا نمایشی فیلمە نوێیەکانی هەموو ژانرەکان دەکرێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا رەخنەگران و بینەران تەماشای فیلمە هەڵبژێردراوەکان دەکەن، لیژنەیەکی تایبەت بڕیار دەدەن چ فیلمێک شایەنی خەڵاتە دیاریکراوەکانی فێستیڤاڵەکەیە.

لەگەڵ ئەوەی لیستی فیلمە هەڵبژێردراوەکان تاوەکو ئێستا ئاشکرانەکراون، وێبساتی "سکرین دایڵی" لیستێکی پێشبینیکراوی بڵاوکردۆتەوە، کە رەنگە زۆرینەیان لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار ببن، بریتین لەمانە:

فیلمە ئەمەریکییەکان:

Anora

Baby Invasion

The Shrouds

Dreams

Megalopolis

Inside Out 2

فیلمە بەریتانیەکان:

Hot Milk

Santosh

Brides

On Falling

Harvest

The Fall Of Sir Douglas Weatherford

Bring Them Down

September Says

فیلمە فەرەنسیەکان:

Emilia Perez

Marcello Mio

It’s Not Me

!Spectateurs

Emmanuelle

Everybody Loves Touda

Limonov: The Ballad Of Eddie

The Divine Sarah Bernhardt

فیلمە ئیسپانیەکان:

Afternoons Of Solitude

Close To The Sultan

Glimmer

Morlaix

Milano

Julie Keeps Quiet

فیلمە ئاسیایی و ئوستراڵیەکان:

Inside

Memoir Of A Snail

Serpent’s Path

Revolver

Beterang 2

Twilight Of The Warriors: Walled In