لە باکوری وڵاتی فەرەنسا، لە مۆزەخانەی شاری ئامیەنس، پێشانگەیەکی دەگمەن بۆ چەند پارچەیەکی دێرین دەکرێتەوە، کە تیایدا چەند پەیکەر و هونەرێکی ناوازە نمایشدەکرێن.
پێشانگەی "خەونی پێش مێژوو"، یەکێکە لە دیارترین و نوێترین پێشانگە مێژووییەکان لە وڵاتی فەڕەنسا، بەدیاریکراوییش لە مۆزەخانەی پیکاغدی، لە شاری ئامیەنس لە باکوری وڵاتەکە.
لەم پێشانگەیەدا، نمایشی چەند پارچەیەکی هونەریی و مێژوویی بۆ قۆناغی پێش مێژوو دەکرێت، کە لە ناوچەی ئامیەنس دۆزراونەتەوە و گوزارشتن لە کولتوور و کەلەپووری مرۆیی فەڕەنسا لە قۆناغەکانی پێش مێژوودا.
لەدیارترین ئەو پارچانەی نمایشدەکرێن، پەیکەری روخسارێکی سێ سانتیمەترییە، کە یەکێکە لە بچوکترین پارچە هونەرییەکانی ئەم پێشانگەیە و گوزارشتە لە رووخسارێکی مرۆیی.
بەگوتەی شارەزا و توێژەرە شوێنەوارییەکان، ناوچەی ئامیەنس بێشکە و لانەی شارستانییەتەکانی پێش مێژوو نەبووە، بەڵام بە کۆچ و رەوی مرۆڤەکان کاریگەر بووە و تیایدا چەند پارچەیەکی مێژوویی جێهێڵراون کە ئاماژەن بۆ گواستنەوەی مرۆڤەکانی پێش مێژوو.
لە ئاستی مێژووی دێریندا، فەڕەنسا خاوەنی کەلەپوورێکی ئاڵۆز بووە، شوێنەوار و دیاردەی نەتەوە جیاوازەکان پێکیانداوە، لەوانە سەڵتیک، رۆمانی یۆنانی و جەرمانییەکان، مۆنیۆمێنتی سەردەمی رۆمانییەکان، لە دیارترین شوێنەوارە دێرینەکانی ناوچەکەن، لە ئاستی سەرهەڵدانی شارستانییەتیشدا، یۆنانییە ئایۆنییەکان، لە ساڵی 600ی پێش زاین، روویان لە فەرەنسا کردووە و کۆڵۆنی ماسالیایان دامەزراندووە، لەسەر کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست.