لوبنان لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆماردەکات

ئەنجوومەنى ئاسایش. فۆتۆ: AP

وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، بەنیازن لەئەنجومەنی ئاسایش سکاڵایەک لەدژی دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە سیستمی کەشتیگەلی وڵاتەکەیان تۆماربکەن.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان رایگەیاندووە، ئیسرائیل بە دەستێوەردان لە سیستمی کەشتیگەلی وڵاتەکەی پێشێلکاریی بەرامبەر سەروەریی خاکی وڵاتەکەی دەکات.

 راشیگەیاندوە، ئیسرائیل لەرووی نێودەوڵەتییەوە بەرپرسیارە لە هەر رووداوێک کە بەهۆی تێکدانی سیستمی ئاڕاستەکردنی کەشتیگەلی یاخود سیگناڵەکانەوە روودەدات.

لوبنان هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی چۆنییەتی دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل نەخستووەتەڕوو، بەڵام جەختیکردەوە کە ناهێڵێت ئیسرائیل بەبێ سزا دەربازیبێت.

بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی حزبوڵای لوبنانەوە، ئیسرائیل بەردەوام هێرشی مووشەکی دەکاتەسەر لوبنان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دژایەتی دەکات.