ئاوات شێخ جەناب: هەرگیز دەستبەرداری پرۆژەی "هەژماری من" نابین

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان فۆتۆ: کەناڵ8

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ بەشێک لە میدیای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک بەغدادی لێبێت".

وەزیری دارایی هەرێمی کورادستان رایگەیاند "بەغداد 10 ساڵە ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات و وەبەرهێنان و گەشەسندنی لە کوردستان راگرتووە".

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان گوتی: "بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى پێویستە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى بەغداد بێت، گوتی: "حکومەتى قووڵ لە بەغداد لە رێککەوتنى 4ى نیسانى ساڵى رابردووى نێوان هەولێر و بەغداد پەشیمانبووەوە".

ئاوات شێخ جەناب لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند "دانانی یاسای خەرجیی کرداری، ستەمێکی گەورە بوو لە کورد کرا و هەرێمی کوردستانی لە قاڵبداوە".

ئاوات شێخ جەناب گوتیشی: "دوای سەردانمان بۆ بەغداد، بەشێک لە هێزە سیاسییەکان گەیشتنە ئەو باوەڕەی دەبێت یاسای خەرجیی کرداری لابەرن، راشیگەیاند "بەغداد 10 ساڵە ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات".

ئاوات شێخ جەناب ئاشکرایکرد، ناردنی نیوەی پارەی مووچە دەبێتەهۆی دابەشکاری و جیاوازی لەنێوان گەلی کورددا

ئاوات شێخ جەناب: خەریکە لە رێگەی سیاسییەوە کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەکەین

ئاوات شێخ جەناب ئەوەی خستەڕوو، کە پارە چووە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان بە یاسا ناتواندرێت رابکێشرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب هێمای بۆ ئەوە کرد، ئەگەر هەرێمی کوردستان بشکێت و بڕووخێت، هەموومان پێکەوە دەڕووخێین و کەس رزگاری نابێت.

ئاوات شێخ جەناب رایدەگەیەنێت "کەس دژی دابەشکردنی مووچە نەبووە لە ئەنجوومەنی وەزیراندا، دەڵێت: "سایتی شەفافییەت هەموو داتا و زانیارییەکانی تیادا نییە و بەنزیکەی 95% زانیارییەکانی تەواوە".

ئاوات شێخ جەناب گوتی: "300 بۆ 350 ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان هەیە، بەڵام هەمووی کاش نییە، دەشڵێت: "ئەگەر تەنیا رازیبین بە 600 ملیار دیناری مانگانە، ئەوا عێراق دەیکاتە واقعێکی سەپێندراو و هەرێمی کوردستان زۆر دەسەڵاتی لەدەستدەدات".

ئاوات شێخ جەناب گوتی: "مانگانە 180 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ بۆ مووچە خەرجدەکرێت".

بەگوتەی ئاوات شێخ جەناب، 90% داهاتی ناوخۆ دێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و قۆرخکاریمان لە خاڵە سنوورییەکاندا نەهێشتووە.

ئاوات شێخ جەناب دەڵێت: "چاکسازییەکان داهاتی ناوخۆیان بە رێژەی 70% زیادکردووە و لەپارەی نەوت دوو ملیار دۆلار قەرزمان داوەتەوە".

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی رابردوودا 11 ملیۆن بەرمیل نەوتمان رادەستی عێراق کردووە و ئەوەی دیکەش بۆ پاڵاوگەکان رۆیشتووە، دەڵێت: "لە ئێستادا لە پارەی نەوت تەنیا 50 ملیۆن دۆلار مانگانە بۆ حکومەتى هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و بەشێکی زۆریشی دەدرێتە سوتەمەنی کارەبا".

ئاوات شێخ جەناب گوتی: "هەژماری من پێشکەوتووترە لە تەوتینی عێراق و 19 خزمەتگوزاریی دیکەی بانکیی لەگەڵدایە".

بەگوتەی وەزیری دارایی عێراق، پرۆژەی هەژماری من بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.

ئاوات شێخ جەناب گوتی: "پرۆژەی هەژماری من هیچ حیزبێک خاوەندارێتیی ناکات و پرۆژەی حکومەتى هەرێمی کوردستانە، ئەوەشی ئاشکرا کرد "دابەشکردنی مووچە لە پسپۆڕی دادگای فیدراڵی نییە".

ئاوات شێخ جەناب لەدرێژەی وەڵامەکانیدا بۆ میدیا دەڵێت: "چاوەڕێین باقی پارەکەمان لە عێراقەوە بۆ بێت و دەستبکەین بەدابەشکردنی مووچە" راشیگەیاند "لەئێستادا مانگانە 55 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت هەیە و 24 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە دەدرێتە دانەغاز بۆ خەرجیی کارەبا".

ئاوات شێخ جەناب ئاشکرایکرد "بە بانکیکردنی مووچە باشترین شتە بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیی لە هەرێمی کوردستان" روونیکردەوە، لە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کەس ئیعتیرازی نەبووە لەسەر بڕیارەکانی تایبەت بە مووچە".

ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند "ئەوە راست نییە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەداهاتوودا پارەی کارەبا و ئاو راستەوخۆ لە هەژماری من ببڕێت، گوتی: "بانکی رافیدەین و رەشید داوای بیناکانیان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان دەکەنەوە".

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو کۆتایی ساڵ-مان پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین هەژماری بانکی بە تەواوی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابینبکەین.

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەگەر دانوستانی سەرکردایەتیی کورد لەگەڵ دەوڵەتی قوڵی عێراق سەرکەوتووبێت، کێشەکان چارەسەر دەبن".

نوێدەکرێتەوە.......