ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ئاگربەستى لە کەرتی غەززە پەسەند کرد

ئەنجوومەنى ئاسایش. فۆتۆ: AP

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەزۆرینەى دەنگ بڕیارى دەستبەجێ ئاگربەستى لە کەرتى غەززە، پەسەندکرد.

پرۆسەی دەنگدانەکە دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی هەریەک لە رووسیا و چین، پرۆژەبڕیارێکی ئەمریکایان ڤیتۆ کرد، نوێنەری رووسیاش پرۆژەکەی بە کاتکوشتن ناوبردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا ڤیتۆى دژى پرۆژەبریارەکە بەکارنەهێنا و تەنیا دەنگى بەبڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش نەدا.

هاوکات نوێنەرى جەزائیر لە ئەنجوومەنەکە لەبارەى بڕیارەکەوە گوتى "ئەو رەشنووسەى پەسەندکرا دەتوانێت شەڕ رابگرێت".

لەبڕیارەکەدا ئەنجوومەنى ئاسایش داواى ئازادکردنى دەستبەجێى سەرجەم بارمتەکان دەکات و هەروەها داواى لابردنى رێگرییەکانى بەردەم گەیشتنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتى غەززە کرد.