شاندێکى پارتى لە کەرکوک سەردانى بەرەى تورکمانى دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، بڕیارە سبەینێ شاندێکى لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک، سەردانی بەرەی تورکمانی بکات.

کەناڵ8 زانیوویەتی سەردانی شاندەکەی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان و دانیشتنیان لەگەڵ بەرەی تورکمانی لەسەر ئاستی بەرپرسی یەکەمە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بەکەناڵ8ى گوت "سەردانەکە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیە دێت کەدانراوە و پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانی دیکەی کردووە".

گوتیشی "نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتنی لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێکهاتوون لە رێبەر ئەحمەد و شاخەوان عەبدوڵا".