ئەو دەرگایەی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا

بە 700 هەزار دۆلار.. دەرگا بەناوبانگەکەی فیلمی "تایتانیک" فرۆشرا

ئەو دەرگایەی کە لە فیلمی تایتانیکدا رۆز لەسەری وەستابوو تا ژێر ئاو نەکەوێت بەڵام جێگەی جاکی لەسەر نەبووەوە، لە زیادکردنێکی ئاشكرادا بە نرخی 718.750 دۆلار فرۆشرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "زە گاردیان"ـی بەریتانی، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە تایبەتە بەو کەرەستانەی کە لە بەشێکی فیلمەکانی هۆلیووددا نمایشکراون، ئەو دەرگایەی کە کەسایەتی "رۆز" کە کەیت وینزڵت بەرجەستەی دەکرد لەگەڵ، جاک کە لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەرجەستەی رۆڵەکەی دەکرد، خۆیان پێوە گرتبوو، فرۆشرا.

لەکاتی دەرچوونی فیلمی تایتانیک لە ساڵی 1997ـەوە، بەردەوام مشتومڕ لەسەر قەبارەی ئەو پارچە دارە هەبوو کە رۆزی لە دەرەوەی ئاوە سەهۆڵینەکە هێشتبوەوە، لەو دیمەنە بەناوبانگەدا دەرکەوتبوو، یەکێک لە پرسیارەکان ئەوە بوو، ئایا ئەو دارە جێگەی جاکیشی لەسەر نەدەبووەوە؟

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، "ئێستا توێژەرێکی بە بەخت دەتوانێت ئەو ئەگەرە تاقی بکاتەوە، دوای ئەوەی ئەو پارچە دارە لە زیادکردنێکی ئاشكرادا فرۆشراوە".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە نێوان ئەو پارچە سەرەکییانەی کە لە زیادکردنەکەدا فرۆشراوە، "خەزێنەیەکە لە جیهانی هۆلیوود"، بۆ زیادکردنی فۆلکلۆری، لەگەڵ عەزییە شیفۆنەکەی وینزڵت کە لە کۆتایی فیلمەکەدا لەبەریدا بوو، بە نرخی 125 هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو تۆپی بۆڵینگەی بێڵ مۆرای کە گوڵە سوورەکەی تێدا بوو لە فیلمی "Kingpin" بە 350 هەزار دۆلار فرۆشرا، جلەکەی تۆبی ماگوایەر لە فیلمی " Spider-Man 3" بە بڕی 125 هەزار دۆلار فرپشرا.