یەکێک لەو دەستنوسانەی کە لە پێشانگەیەکی پارێزگای ئەرزڕوم نمایشکراوە

بەبۆنەی رەمەزانەوە.. لە ئەرزڕوم نمایشی  کۆمەڵێک دەستنووسی 700 ساڵ بەر لە ئێستا دەکرێت

بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، لە ئەرزڕوم، کۆمەڵێک دەستنووس نمایشکراون، کە بەشێکیان بۆ سەدەی چواردەهەم دەگەڕێنەوە.

لە کتێبخانەیەکی تایبەت بە دەستنووسەکان لە ناوچەی یاقوتییەی پارێزگای ئەرزروومی باکووری کوردستان، کە تێیدا 9658 کار لەخۆدەگرێت، کە  1179 دانەیان دەستنووسن و 8479یان چاپی دەگمەنن، بەبۆنەی رەمەزانی ئەمساڵەوە، 12 دەستنووس و سێ تابلۆی تایبەتی نمایشکراوە.

هەروەها لەم پێشانگەیەدا کە چەندین پارچەی دەگمەنی جەلالەدین روومی، ئیبراهیم پاشا و کچەکەی و چەندین پارچەی دیکە لەخۆدەگرێت، زۆرینەی پارچەکانی بۆ نزیکی 500 بۆ 700 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێنەوە.

پێشانگەکە بەدرێژایی مانگی رەمەزان کراوە دەبێت و سەردانکەران دەتوانن بەبێ بەرامبەر بچن بۆ بینینی ئەو پارچە دەگمەنانە کە دەستنووسی ئاینین و بەشێکیان یەکەمجارە لەو ناوچەیەدا نمایشبکرێن.