دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی وەهاب هەڵەبجەیی کۆدەبێتەوە

وەهاب هەڵەبجی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 7ـی نیسان لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن وەهاب مەجید باقی لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوا دەکات بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ـی ساڵی 2006.

هەر لە سکاڵاکەیدا وەهاب هەڵەبجەیی داوایکردووە، سەرجەم ئەو بڕیارانەی دادگاکانی هەولێر لە دژی دەرکراون هەڵبوەشێنێتەوە.

دادگای تاوانەکانی هەولێر، "بەتۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی هاوکار جاف، ئەفسەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان"، بەشێوەی نائامادەیی سزای لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی دژەتیرۆری سلێمانی دەرکرد.