داهاتی فیلمی "Dune: Part Two" نیو ملیار دۆلاری تێپەڕاند

لە دەستپێکی نمایشکردنی بەشی دووەمی فیلمی "Dune"، لە رێکەوتی یەکی ئازارەوە تاوەکو ئێستا، داهاتی فیلمەکە گەیشتووەتە 627 ملیۆن و 342 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسدا.

داهاتی فیلمەکە بەجۆرێکە، تەنها لە سینەماکانی ئەمریکادا 252 ملیۆن و 642 هەزار دۆلار قازانجی کردوە، 374 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار داهاتی لەسەر ئاستی جیهانی بەدەستهێناوە.

ئەمەش دوای ئەوەیە کە تەنها لە هەفتەی یەکەمی نمایشی خۆیدا، بەشی دووەمی فیلمی دوون، توانی سنووری پێشبینییەکان ببڕێت و بە کۆکردنەوەی زیاتر لە 182 ملیۆن دۆلار لە ئاستی سینەماکانی جیهاندا، ببێت بە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی ساڵ.

هەروەها، چاودێرەکان جەختیان لەوە کردەوە، ئەم ئامارەی دوون، هاوکارییەکی گەورەی بۆکس ئۆفیس دەکات بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی زۆرترین داهات، بەچەشنێک، لە ئاستی ناوخۆیی سینەماکانی ئەمریکا، فیلمەکە تاوەکو ئەوکاتە، بەنزیکەیی 90 ملیۆن دۆلاری کۆکردبووەوە لەمیانی هەفتەی یەکەمی نمایشدا.

فیلمی Dune: Part Two توانی لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2022، ببێتە براوەی شەش خەڵات لە کۆی 10 پاڵاوتندا، کە ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە لەسەر ئاستی پاڵاوتن و بردنەوەشدا.

بەشی دووەمی فیلمی "Dune"، تێچووەکەی 190 ملیۆن دۆلار بووە، لە ئاستی جیهانییشدا، بەبەهای 100 ملیۆن دۆلار بانگەشەی بۆ ئەنجامدراوە و بەشێوەیەکی گشتی تێچووی تێکڕای بەرهەمهێنانی بەنزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە.

چیرۆکی "Dune"، لە رۆمانی نووسەری ئەمریکی، فرانک هاربەرت وەرگیراوە، کە داستانێکی خەیاڵی زانستییە و باس لە چەند رووداوێکی مانەوە و ئاڵنگاریی مرۆڤەکان دەکات لەگەڵ یەکتریی و ژینگەدا، کە لە داهاتوویەکی دووردا سەرهەڵدەدەن و ئامانجی سەرەکییش مانەوە و گرتنی دەسەڵاتە.

بەشی دووەمی فیلمی دوون، تەواوکەری چیرۆکی بەشی یەکەمە، ماوەی ئەم فیلمە، بەنزیکەی سێ کاتژمێرە، تاوەکو ئێستا، رەخنەگرە سینەماییەکان، لە بنەڕەتی 10 نمرە، نۆیان پێداوە.

بەشی یەکەمی دوون، توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە ئاستی سینەمادا بەدەستبهێنێت، ساڵی 2021 بڵاوبوویەوە و توانی ببێت بە براوەی شەش خەڵاتی ئۆسکار.