وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8: دەمانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە فۆتۆ: کەناڵ8

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی ساڵیادی ناتۆ لە شاری برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا رایگەیاند "دەیانەوێت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت".

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری کەناڵ8 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوا دەکەین سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەشداریی لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە بۆ ئێمە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئاسایی بێت.