تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى نایابى عێراق له ئه‌نجامه باشه‌كانى به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش سێ خاڵى به‌ده‌ستهێنا .
له یاریگه‌ى فه‌رمانده‌یی ئه‌مرۆ هه‌ینى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میوانداریی مه‌سافى جنوبى كردوو یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى توانى 2-1 یارییه‌كه بباته‌وه.
گۆڵه‌كانى پێشمه‌رگه له یارییه‌كه له رێگه‌ى محه‌مه‌د ته‌قى و حسه‌ین نه‌جمه‌وه تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى مه‌سافى جنوبیش له لایه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده‌وه تۆماركرا .
به‌و ئه‌نجامه پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پارێزگارى له پێشه‌نگى كرد‌و كۆى خاڵه‌كانى گه‌یانده 28 خاڵ.