چه‌ندین بڕیارى توند له‌ هه‌ولێره‌وه‌

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ خولی ژێر 20 ساڵانی نایابی کوردستان لە 25 \ 4 \ 2024 بەڕێوە دەچێت، پێویستە لە سەر یانە بەشدار بووەکان تاوەکو 18 \ 4 \ 2024 لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) بۆ ئیمێڵی ( [email protected] ) لیژنەی پێشبڕکێکان بنێرن .
یانە بەشدار بووەکانی خولی ژێر 20 ساڵانی نایابی کوردستان ( هەندرێن ، ئاڕاڕات ، بەردەڕەش ، سیروانی نوێ ، شێروانە ، سیروانی هەڵەبجە ، شۆڕجە ، خاک )
2_ ڕێگە درا بە هەردوو یاریزان ( ڕەهەند بورهان حەسەن ، ڕاستی ستار ئەنوەر ) یاری بۆ یانەی سیروانی نوێ بکەن لە خولی ژێر 20 ساڵانی نایابی کوردستان.
3_بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان لە یاری نێوان یانەی سیروانی نوێ و یانەی سەید سادق لە گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە مامەڵە نەکردنی کارگێڕی لەگەڵ ( تەیوب ڕەشید ) سەرۆکی یانەی سەید سادق بۆ ماوەی یەک ساڵ و ئامادە نەبوونی لە نێو یاریگا و یاوەری نەکردنی تیپەکەی لەو ماوەیەدا، ئاڕاستەکردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بۆ ئەم مەبەستە.
4_ بۆ هیج ڕاهێنەرێکی خولەکانی کوردستان نیە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ٨یان ناوبژیوانان یاخود لێژنەی ناوبژیوانان بکات، بە پێچەوانەوە تووشی سزای تووند دەبن.
5_ بانگهێشتکردنی ( فەتحی قەرەنی ) ڕاهێنەری یانەی زانکۆی جیهان بە ئامادەبوونی لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕۆژی دووشەممە 8 \ 4 \ 2024 کاتژمێر 3ـی ئێوارە.
6_ بە هۆی پابەند نەبوونی بە ڕێنمایەکانی سەرپەرشتیاری یاری، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ناوبژیوان ( هەردی فاتح ) بۆ ماوەی یەک مانگ.
7_ ئاگادارکردنەوەی یانەی ئاکرێ بە چاککردنی پەرژین ( سیاج)ـی دەوری یاریگا .
8_ بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی هاندەرانی لە یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی چوارقوڕنە لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان و دووبارە بوونەوەی ئەم ئاژاوانە ، بڕیاردرا بە گواستنەوەی 3 یاری لە یارییەکانی یانەی ڕانیە بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر، یەک یاری بۆ ئەم وەرزە و 2 یاریش بۆ وەرزی 2024 _ 2025.
9_ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی ئاڕاڕات لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە پێبژاردنی ( محەمەد یوسف ) ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
10_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور و بە کارهێنانی ووتەی نەشیاو لە یاری نێوان یانەی دەربەندیخان و یانەی برایەتی لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان ، بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( سیروان عەبدولڕەحمان ) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی دەربەندیخان تا کۆتایی خول و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
11_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی زاخۆ لە گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە پێبژاردنی ( ڕەمزی ساڵح ) ڕاهێنەری یانەی چوارقوڕنە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
12_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شەقڵاوە و یانەی دهۆک لە گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان :
ێ_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بڕیار درا بە پێبژاردنی ( ئەحمەد سەردار) سەرپەرشتیاری یانەی دهۆک بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ب_ بە هۆی ئاژاوەگێڕی هاندەرانی یانەی شەقڵاوە بڕیار درا یاری نێوان یانەی شەقڵاوە و یانەی سۆران لە گەڕی کۆتایی خولی نایابی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەبچێت.
13_ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی خەبات بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای تووند دەبن.
14_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە یاری نێوان یانەی زانکۆی جیهان و یانەی شیلادزێ لە گەڕی دووەمی قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی کوردستان، بڕیار درا بە پێبژاردنی ( کارزان کانەبی) سەرپەرشتیاری یانەی زانکۆی جیهان بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار و ڕاگرتنی بۆ 2 یاری.