شانۆیی کۆگای ژمارە 4 نمایشدەکرێت

"شانۆیی کۆگای ژمارە 4"، لە نووسین و دەرهێنانی دێرین حامید و بە بەشداری ژمارەیەک ئەکتەر، بەم نزیکانە نمایشدەکرێت.

دێرین حامید، نووسەر و دەرهێنەری شانۆییەکە بە کەناڵ8ـی راگەیاند، شانۆیی کۆگای ژمارە 4 نوێترین کاری دەرهێناییەتی، کە  ژمارەیەک لە ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن لەوانە "تۆفیق ساڵح، زەریا سامی، بێساران جاسم، ژوان دارا و ژولیا حسێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە شانۆییە بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤە و بە هاوکاری بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە.

ئەو دەرهێنەرە باسی لەوەشکرد، پاش نزیکەی شەش مانگ لە پرۆڤە و خۆ ئامادەکردن، لە کۆتاییدا بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەکتەر و شانۆکار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی  و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، نزیک دەبنەوە لە نمایشکردن.