نووسینگەی خامنەیی: رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە ئێران

عەلى خامنەیى، رابەرى شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

نووسینگەی رێبەری ئێران رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 9ی نیسانی 2024 تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزەو رۆژی چوارشەممە 10ی نیسانی 2024 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە ئێران.

نوسینگەی عەلی خامنەیی رابەرى شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە رۆژی سێشەممەدا هیلالی مانگی شەوال لە کاتی خۆرئاوابوون بە ئاسانی دیاردەبێت، بۆیە رۆژی چوارشەممە 10ی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت لە ئێران.

عەلیرەزا موەحەدنەژاد، ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نوسینگەی رێبەری ئێران رایگەیاند: نزیکەی 100 گروپ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، ئێوارەی سێشەممە 9ی نیسان چاودێری هیلالی مانگی شەوال دەکەن، بەگوێرەی پێشبینیەکانیش ئەم هیلالە بە ئاسانی دەبیندرێت، بۆیە بە گوێرەی ساڵنامەی شەمسی رەمەزانی  ئەمساڵ 29 رۆژدەبێت و یەکەم چوارشەممەی مانگی شەوال و جەژنی رەمەزان دەبێت.