بانکێکى عێراقى قەرز دەداتە خوێندکاران و گەنجان

دینارى عێراقى. فۆتۆ: کەناڵ8

بانکى رافیدەین قەرز دەداتە خوێندکار و گەنج و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان كە بەدواى کاردا دەگەڕێن، قەرزەکەش تاوەکو 20 ملیۆن دینار دەبێت.

بانکى رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پاش چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنى دەستپێشخەرییەک، دەستیانکردووە بە پێدانى وەجبەى یەکەمى قەرز بە خوێندکار و گەنجان و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان کە بەدواى کاردا دەگەڕێن.

روونیشکراوەتەوە، قەرزەکە لە یەک ملیۆن بۆ 20 ملیۆن دینارە، پارەکە خراوەتە سەر کارتى ئەلیکترۆنى ئەو کەسانەى کە پێشتر ناویان تۆمارکردووە لە رێگەى ئەپلیکەیشنى بانکەکەوە.

بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوەشکردووە، خوازیاران لەکاتى پێشکەشکردنى داواکارى و وەرگرتنى قەرزەکە پێویستیان بە نێوەندگیر نابێت.