هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق به 10 یاریزانه‌وه گه‌یشته ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریى بۆ به‌شداریكردن له جامى ئاسیاى خوار ته‌مه‌نى 23 ساڵان كه ده‌بێته پاڵاوتنى كۆتایی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ركابه‌رییه‌كانى ئۆلۆمپیادى پاریس .
هه‌ڵبژارده‌كه له گه‌شته‌كه‌ی به‌غداد بۆ ده‌وحه ته‌نیا به 10 یاریزانه‌وه بوون به‌و پێییه‌ى پاش ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى جامى عێراق كه شه‌وى رابردوو به‌رێوه‌چوو ته‌واوى
ئه‌و یاریزانانه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یانیان بوون له‌و جامه‌و بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كه كراون ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى به پێكهاته‌كه‌ى شنه‌یشله‌وه بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌واوى یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان له ئه‌وروپاوه ده‌گه‌نه كه‌مپه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه له قه‌ته‌ر .
هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پێش چوونه ناو یارییه‌كانى پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه سبه‌ى پێنجشه‌ممه یارییه‌كى دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن ئه‌نجامده‌دات .
عێراق له قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى پاڵه‌وانییه‌تى ئاسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانى تاجیسكتان و تایلاندو سعودیه یاریده‌كات و له یه‌كه‌م یاریشى له جامى ئاسیا له رۆژى 16ـى ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى تایلاند ده‌بێت .