پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر 2024 ڕاگەیەندرا

شەش کتێب لە شەش زمان، شەش وڵات و سێ کیشوەری جیاوازەوە، پاڵێوراون بۆ گەورەترین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەدەبیی ئەمساڵ.

لە کۆتاییدا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر بڵاوکرایەوە، کە وابڕیارە لە ڕۆژی  لە 21ی ئایار لە تایت مۆدێرن لە لەندەن بەڕێوەبچێت.

پاڵێوراوانی ئەمساڵ نوێنەرایەتی شەش زمانی جیاواز دەکەن؛ هۆڵەندی، ئەڵمانی، کۆری، پورتوگالی، ئیسپانی و سویدی لە سەرانسەری شەش وڵاتدا کە پێکهاتوون لە: ئەرجەنتین، بەرازیل، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کۆریای باشوور و سوید.

لە پاڵێوراوەکاندا سێ نوسەر زۆرترین جار پاڵێوراون بۆ خەڵاتەکە، یەکەمیان جێنی ئیپنبێکە کە یەکەم نووسەری ئەڵمانییە لە ساڵی 2020ـەوە هەموو ساڵێک کارەکانی دەپاڵێورێت، ئەمساڵ بە ڕۆمانی "Kairos" پاڵێوراوە، هەروەها نووسەری پورتوگالی ئیتامار ڤیێرا جونیۆر بە هەمان شێوە چوارەم ساڵە دەپاڵێورێت ئەمساڵ بە ڕۆمانی " Crooked Plow" بەشدارە.

ئەرجەنتین لە چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ چوارەم جار نوێنەرایەتی دەکرێت لەلایەن سێلڤا ئەلمادا بە ڕۆمانی "Not a River".

دادوەرەکانیش پێکهاتوون لە ناتالی دیازی شاعیر، ڕۆمێش گونێسێکێرا ڕۆماننووس، هونەرمەندی ناسراو ویلیام کێنتریج و نووسەر و سەرنوسەر و وەرگێڕ ئارۆن ڕۆبەرتسۆن.

لیستی تەواوی پاڵێوراوانیش بەمجۆرەیە:

"Not a River" لە نووسینی سێلڤا ئەلمادا، وەرگێڕانی لە زمانی ئیسپانییەوە لەلایەن ئانی مەکدێرمۆتەوە

"Kairos" لە نووسینی جێنی ئێرپنبێک، لە ئەڵمانیەوە لەلایەن مایکل هۆفمانەوە وەرگێڕدراوە

"The Details" لە نووسینی ئیا گێنبێرگ، وەرگێڕانی لە سویدییەوە لەلایەن کیرا جۆزێفسۆنەوە

"Mater 2-10" لە نووسینی هوانگ سۆک-یۆنگ، وەرگێڕانی لە کۆرییەوە لەلایەن سۆرا کیم-ڕاسێل و یۆنگجای جۆزێفین بای

"What I’d Rather Not Think About" لە نووسینی  جێنتێ پۆشوما وەرگێڕانی لە زمانی هۆڵەندییەوە لەلایەن سارا تیمەر هارڤی

"Crooked Plow" لە نووسینی ئیتامار ڤیێرا جونیۆر، لە زمانی پورتوگالییەوە لەلایەن جۆنی لۆرێنزەوە وەرگێڕدراوە