لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری خۆرئاوای پاکستان، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 دیکەش برینداربوون.
مونیر ئەحمەد، بەرپرس لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان رایگەیاندووە، "رۆژی پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگر بەهۆی خێراییەوە لەکاتی پێچکردنەوەدا کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە دۆڵێکەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەى ئامارەکان لە رووداوەکەدا 17 کەس گیانیانلەدەستداوە و 41 كەسی دیکەش برینداربوون و دۆخی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە".