پارێزگاری هەولێر: لە رۆژانی جەژندا 69 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

دیمەنی ناوبازاڕی شاری هەولێر. فۆتۆ: UNSPLASH

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماری رۆژانی جەژنی لە پارێزگاکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا 69 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و 30 حاڵەتی تاوانیش تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا ئاماژە بەوەشکراوە، 30 حاڵەتی تاوان تۆمارکراون، 28 تاوانیان ئاشکراکراون و دوو تاوانیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

لەبارەی رووداوەکانی هاتوچۆشەوە، راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێنج رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 20 کەسیش بریندار بوون.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی جەژندا 140 منداڵ لەدایکبوون و 240 نەشتەرگەریش ئەنجامدراون.