ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی راگرت

بەهۆى ئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەگەرى هێرشى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانى وڵاتەکەى بەشێوەیەکى کاتى راگرت.

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی نیسانى 2024، دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئوردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەکاتژمێر 11:00ى ئەمشەوەوە بە کاتی ناوخۆى ئوردن ئاسمانی وڵاتەکەیان بە رووی هەموو فڕۆکەیەک بە شێوەیەکی کاتی دادەخات".

لەبەشێکى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاساییشی فڕۆکەوانیی سڤیل لە ئاسمانی ئوردن و لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکان لە ناوچەکە ئەو بڕیارە دراوە".