وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی بەڕووی گەشتی ئاسمانیدا داخست.
بڕیارەکە هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە.
شەوی شەممە 13ی نیسان، سوپای ئێران دەیان درۆنی ناردە سەر ئاسمانی ئیسرائیل و باس لەوە دەکرێت، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە دەستپێکدایە.