بیڵی ئایڵش دەبێتە میوانی ڵانا دێڵ رای لە فێستیڤاڵی کۆوچێڵادا

ڵانا دێڵ رای هونەرمەند ئاهەنگێکی گۆرانی پێشکەش کرد، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی کۆوچێڵای موزیکیی، هەریەکە لە جۆن باتیستێ و بیڵی ئایڵش میوانی ئاهەنگەکەی بوون.

ڵانا دێڵ رای، بە سواری ماتۆڕسکیل چووە سەر تەختەی شانۆی فێستیڤاڵی کۆوچێڵا، کە ئەمە جێگەی سەرسوڕمانی بینەران بوو.

هەروەها ئاهەنگەکەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی جەماوەری و هونەرییدا، ئامادەبووان بە دەرکەوتنی گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەناوبانگ جۆن باتیستێ سوپرایز بوون، کە چەند گۆرانییەکی لەگەڵ دێڵ رای پێشکەش کرد.

سوپرایزە گەورەکەش بۆ ئامادەبووان بریتی بوو لە دەرکەوتنی بیڵی ئایڵشی گۆرانیبێژی براوەی ئۆسکار لە پاڵ ڵانا دێڵ رایەوە.

ئایڵش و دێڵ رای بەیەکەوە گۆرانی " Ocean Eyes" و "Video Games"ـیان گوت، کە هەردووکیان دوو گۆرانی گرنگ و سەرکوتوون لە ژیانی هونەری ئەو دوو هونەرمەندەدا.

فێستیڤاڵی کۆوچێڵا ڤالێی، فێستیڤاڵێکی ساڵانەی تایبەت بە موزیک و هونەرە، لە کالیفۆرنیا رێکدەخرێت، ئەم رووداوە هونەرییە چەندین هونەرمەند لەخۆدەگرێت کە هەریەکەیان جۆرێکی جیاوازیی موزیک پێشکەش دەکەن، وەک رۆک، هیپ هۆپ، موزیکی سەمای ئەلیکترۆنی، چەندین هونەری دیکە پێشکەش دەکرێن، لە ساڵی 2018ـشدا بیۆنسێ خانمە هونەرمەندی ئەمریکی، یەکەم گۆرانیبێژی رەشپێست بوو کە سەرۆکایەتی فێستیڤاڵەکەی کرد.