میدیای ئۆپۆزسیۆنی ئێران: بودجەی سوپای پاسداران بۆ ئەمساڵ 15 ترلیۆن تمەن زیادیکردووە

سوپای پاسداران. فۆتۆ: AP

بەگوێرەی میدیای ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، بودجەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ساڵی 2024 بە بڕی15  ترلیۆن تمەن زیادیکردووە.

لە بەدواداچوونێکی ئەو میدیایانەدا هاتووە، بەگوێرەی خشتەی بودجەی ساڵی2024 خەرجیی سوپای پاسدارانی ئێران،15  ترلیۆن تمەن زیادیکردووە، بەوەش کۆی گشتیی بودجەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ساڵی2024  دەگاتە124  ترلیۆن تمەن، لەکاتێکدا بودجەی ئەم دامەزراوە سەربازییە لەساڵی 2023دا گەیشتبووە 119  ترلیۆن تمەن.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار داوای زیاتر لە 10 ترلیۆن تمەن و25  ملیۆن دۆلاری دیکەیان کردووە، بە مەبەستی کڕینی کەرەستەی بەرگریی سەربازی.

هەر لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی2024 دا،134  ترلیۆن تمەن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئێران لە ناوچەکە دابینکراوە.

زیادبوونی بەرچاوی بودجەی سوپای پاسداران و دامودەزگا سەربازییەکانی دیکەی ئێران لەکاتێکدایە کە حکومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی خۆی، پەنای بۆ وەرگرتنی باج لە خەڵک بردووە، بە جۆرێک بڕی باجی وەرگیراو بۆ دوو هێندەی داهاتی نەوت زیادیکردووە.

هەر لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی2024 دا هاتووە، رێژەی وەرگرتنی باج50% زیادکردووە، بەڵام18%  مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە زیادیکردووە.

پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2024ی ئێران، بڕەکەی108.36  ملیار دۆلارە، داهاتی باج نزیکەی دوو هێندەی پشکی داهاتی فرۆشتنی نەوت و گازە، هەر لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی2024  هاتووە، رۆژانە یەک ملیۆن و350  هەزار بەرمیل نەوتى خاو هەناردەى دەرەوە دەکرێت، داهاتیشی لە بودجەی 2024دا11  ملیار و80  ملیۆن دۆلارە و داهاتی باجیش بە بڕی نزیکەی22  ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.