فیلمێکی درامی خەڵاتی باشترینی فێستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگی بردەوە

پڕداهاتترین فیلمی ساڵی شاری هۆنگ کۆنگ، توانی ببێت بە براوەی نازناوی باشترین فیلمی خەڵاتەکانی شارەکە.

فیلمی درامای دادوەریی، "A Guilty Conscience"، توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی باشترین فیلم لە 42ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی شاری هۆنگ کۆنگ و بەمەش پاش کۆکردنەوەی زۆرترین رێژەی داهات، نازناوەکەی بە شایستەیی و لە ئاستی بڕیاری داوەرانی فێستیڤاڵەکەدا بردەوە.

ساڵی 2023، ئەم فیلمە توانی لە ئاستی بۆکس ئۆفیسی شاری هۆنگ کۆنگ، بەرزترین رێژەی داهات کۆبکاتەوە و لە ئاستی فیلمێکی ناوخۆیی شارەکەدا توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت.

فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر نیگ وای لون دەرهێنانی بۆ کراوە، ناوەڕۆکەکەی گێڕانەوەی چیرۆکی پارێزەرێکە، کە دەیەوێت هەڵەی رابردووی خۆی چاکبکاتەوە، کە پێشووتر خانمێکی بێتاوانی ئاڕاستەی زیندان کردووە.

لەماوەی رابردوودا، لەمیانی بەرێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 42ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگ، 18 فیلمی شارەکە، هاوتای پێنج فیلمی چینیی بەشدارییان کرد، هاوکات، 19 خەڵاتی جیاواز بەسەر براوەکاندا دابەشکرا و فیلمی "The Goldfinger"، توانی ببێت بە براوەی زۆرترین خەڵات و شەش نازناوی بردەوە.