ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو بەشێک لە بەندەرى فاو تەواو دەکرێت

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بەندەری فاو بەشێک لەکارەکانى تەواو دەبێت و دواتر دەبەسترێتەوە بەرێگەى گەشەپێدانەوە.

رەزاق سەعداوى ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند : "کاردەکەین بۆ خستنەکاری بەندەری گەورەی فاو لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا، بەڵام لە ساڵی 2029دا پڕۆژەکە بە تەواوی جێبەجێدەکرێت و دەچێتە پاڵ پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدانى عێراق کە یەکێک دەبێت لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی عێراق و ناوچەکە".

بەندەری گەورەی فاو دەکەوێتە نیمچە دورگەی فاو لە باشووری پارێزگای بەسرە تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی پێنج ملیار دۆلارە، کە کۆی گشتی رووبەرەکەی 54 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و پێشبینیدەکرێت ساڵانە 99 ملیۆن تۆن کاڵاى لێوە بگوازرێتەوە.

عێراق دروستکردنی زیاتر لە 60%ی تونێلێکی ژێر دەریایی تەواوکردووە کە ناوچەی کەنار دەریاکان بە پەیوەندییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانەوە دەبەستێتەوە.