کیلیان ئێمباپێ: نەخێر.. لە بڕیاری رۆیشتنم پاشگەزنابمەوە

کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان. فۆتۆ: AP

کیلیان ئێمباپێ یەکێکبوو لە ئەستێرەکانی ریمۆنتادای پاریس سانجێرمان بەرامبەر بەرشلۆنە، یانەکەی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەو هەنگاوەش بووەتە جێی پرسیار: ئایا دوای سەرکەوتنی یانەکەی لە پاریس بەردەوام دەبێت، یان لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەز نابێتەوە.

دوابەدوای یارییەکە، رۆژنامەنووسان لەبارەی چەندین تەوەری جیاوازەوە پرسیاریان لە یاریزانەکە کرد، یەکێک لەوانە سەبارەت بەو بڕیارەبوو کە پێشوەختە داویەتی و لە هاوینی 2024 روو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

لە یەکەم رۆژەوە شانازی دەکەم کە بەشێکم لەم تیپە گەورەیە، بە چەندین ساتی خۆش و ناخۆشدا تێپەڕێن، شەرەفمەندم بە یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان، من نماهەندەی وڵاتەکەم دەکەم و ئەوەش شتێکی گەورەیە، لێرە لەدایکبووم و لێرەش گەورەبووم، ئەوەی ئەمشەو روویدا بۆ هەموو پاریسییەکان گەورە بوو، هەنگاویکی فراوانمان بەرەو یاریی کۆتایی نا و ئێستا دەتوانین پشوو وەربگرین.

کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان.

ئێمباپێ گووتی، نەخێر، لە بڕیاری رۆیشتنەکەم پاشگەزنەبوومەتەوە."، لەوەش زیاتر روونکردنەوەی نەدا، بەڵام وەڵامەکە ئاشکرایە و دەریدەخات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا روودەکاتە یانەیەکی دیکە.

خەونی من ئەوەیە لەگەڵ پاریس سان جێرمان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم، ئەوەش هەنگاوێکی مەزنە و هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی بەرشلۆنەش دەخوازم، ئەمشەو چانس یاوەرمان بەوو و نزیکبووینەوە لە وێمبیڵی، وە نەخێر،.. نەخێر، لە بڕیاری رۆیشتنم پاشگەزنەبوومەتەوە.

کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجیرمان.
کیلیان ئێمباپێ، دوای تۆمارکردنی گۆڵ لە یانەی بەرشلۆنە، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: AP