گوتەبێژی یەکێتی: سبەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجوومەنی سەکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆ دەکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە 18ـی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، یەکێک لە پرسەکان تایبەتە بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابەشکردنی سەرکردایەتییەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن.

گوتیشی، هەر لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا، تاوتوێی سەردانەکانی ئەم دواییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ عێراق و وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.

بە گوتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، تایبەت دەبێت بە ئامادەکارییەکانی کارەکانی کۆنفڕانسی مەکتەبی رێکخستن.