سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەوروپا رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەى هێرشەکەى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین و سزاى نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین.
چارلز میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەکەین، بڕیاریشمانداوە سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەدا بسەپێنین بەتایبەت لەبابەتی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکدا.
گوتیشی، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەتوانێت ببێتە سووتەمەنیی شەڕێکی فراوانتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە داوای ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستێکی بەپەلە دەکەین لە غەززە لەپێناو گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی ناوچەکە.