كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتيی یەکێتی لەسەر هەڵبژاردن دەستیپێكرد

بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەستیپێکرد.

بەگوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاردن و چۆنییەتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات".

هاوکات لەبارەى پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی 17ی نیسانی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە وادەى خۆیدا ئەنجامدەدرێت، یەکێتیش بۆ ئەو پرسە ئامادەیە و هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".

بەگوێرەى مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاره  هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت.