لێدوانی سوپای ئێران لەبارەی دەنگی تەقینەوەكانی ئەسفەهان

دیمەنێکی شاری ئەسفەهان فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

سوپاى ئێران روونكردنەوەیەكی لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانە بڵاوكردەوە كە لەشاری ئەسفەهان بیستران و دەڵێت: دەنگى ئەو تەقینەوانەی لە شارەكە بیستراون، هێرشى سیستمى بەرگریى بووە بۆ سەر تەنێکى نامۆ.

سوپاى ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دەنگى ئەو تەقینەوەیەى هاتوە، لە رۆژهەڵاتى ئەسفەهان، سیستمى بەرگرى سوپاى ئێران بووە و تەنێکى نامۆى بەئامانج گرتووە.

ئەمیر سرتیب، یەکێک لە فەرماندەکانى سوپاى ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دەنگەى لەبەرەبەیانى رۆژی هەیانی 19ی نیسان بیستراوە، هێرشی سیستمى بەرگریى ئاسمانى بووە بۆ تەنێکى نامۆ.

ئاژانسى فارسى ئێرانى ئاشکرایکرد، دەنگى تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەى ئەسفەهان و بنکەى هشتم شکارى ئاسمانى کە بنکەیەکى سوپاى ئێرانە بیستراوە، هاوکات بەپرسێکى ئەمریکى گوتویەتى، "ئیسرائیل بە مووشەک چەند پێگەیەکى ئێرانى بۆردوومانکردووە".
ئاژانسى فارس بڵاویکردووەتەوە، بەرە بەیانى رۆژی هەینى دەنگى تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەى ئەسفەهان بیستراوە، هاوکات دەنگى تەقینەوەش لە بنکەى هشتم شکارى ئاسمانى کە بنکەیەکى سەربە سوپاى ئێرانەوە بیستراوە.
لەبارەى تەقینەوەکان، تۆڕى (ئەى بى سى نیوز) لە زارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، ئیسرائیل لە رێگەى مووشەکەوە چەند پێگەیەکى لەناو ئێران بۆردوومانکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردوودا ئێران لە تۆڵەى هێرشەکەى سەر کونسوڵخانەکەى لە دیمەشقى پایتەختى سووریا لە رێگەى درۆن و مووشەکەوە هێرشیکردەسەر چەند پێگەیەکى ئیسرائیل، هاوکات ئیسرائیلیش بەڵێنى تۆڵەکردنەوەیدا.