گەنجێک لە شارباژێڕ لە شاخ کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

ئەو گەنجەی کە لە شارباژێر لە شاخ کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

لە سنووری شارباژێڕ گەنجێک لە شاخی گمۆ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسانی 2024، گەنجێک بەناوی شیروان عارف قادر کە تەمەنی 38 ساڵبوو، بە مەبەستى هێنانەوەى گژوگیاى بەهارە چووەتە بنارى شاخى گمۆ، لەوێ هەڵدێراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

گوتیشی، گەنجەکە خەڵکی گوندی سەراوە لە شارباژێڕ و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵبووە.