پۆلیسی فەڕەنسا گەمارۆیەکی ئەمنی لە دەوروبەری کونسوڵخانەی ئێران لە پاریس سەپاند، دوای ئەوەی "کەسێک بە نارنجۆکێکی دەستی و هێلەکێکی بۆمبڕێژکراوەوە بینرا" و دەگوترێت هەڕەشەی خۆ تەقاندنەوەی کردووە.
هەمان سەرچاوە رۆژی هەینی 19ی نیسان ئاماژەی بەوەکرد، لۆران نونێز، سەرۆکی دەزگای پۆلیسی پاریس، "یەکەی گەڕان و دەستوەردان" (BRI) کە هێزێکی تایبەتی پۆلیسە، چواردەوری کونسوڵخانەکەی گرتووە پاشئەوەی داوای هاوکاریی کردووە.
ناوچەی کونسوڵخانەی ئێران کە دەکەوێتە سەر شەقامی ئاینا لە رۆژئاوای پاریسی پایتەخت، بە تەواوی گەمارۆ دراوە و هێزێکی پۆلیس بڵاوەیپێکراوە.
بەهۆی رووداوەکەوە، گەشتەکانی هێڵی نۆیەم و شەشەمی میترۆ کە بەرەو وێستگەی ترۆکادێرۆ دەچن و نزیکن لە کونسوڵخانەی ئێرانەوە، وەک ئیدارەی هێڵی ئاسن لەسەر سەکۆی ئێکس نووسیویەتی، راگیراوە.