وەزارەتی تەندروستیی حەماس: ژمارەی کوژراوانی غەززە 34 هەزار کەسی تێپەڕاند

دیمەنى وێڕانکارییەکانى کەرتى غەززە، بەهۆى بۆردومانەکانى ئیسرائیلەوە. فۆتۆ: AFP

وەزارەتی تەندروستیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تاوەکو ئێستا 34 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسانی 2024 وەزارەتی تەندروستیی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەکە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەس لە غەززە گیانیانلەدەستداوە.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، نزیکەی 42 کەس کوژراون، بەوەش کۆی ژمارەی کوژراوەکان لە شەش مانگدا گەیشتە 34 هەزار و 12 کەس، کۆی ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 76 هەزار و 833 کەس بەرزبووەتەوە.