بەڕێوەبەرى سى ئاى ئەى هۆشدارى لەکەوتنى ئۆکرانیا دەدات

دیمەنى وێرانکارى لە کیێفى پایتەختى ئۆکرانیا، بەهۆى بۆدروومانەکانى رووسیاوە. فۆتۆ: AP

بەڕێوەبەرى سى ئاى ئەى هۆشدارى دەدات لە کەوتنى ئۆکرانیا لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەگەر هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە زیاد نەکرێن.

بێڵ بینز، بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکى (سى، ئاى، ئەى) رایگەیاند، ئۆکرانیا تا کۆتایی ئەمساڵ تواناى بەرگرى بەرامبەر روسیا هەیە و دەڵێت، ئەگەر هاوكاريەكان زياد نەکرێن ئۆکرانیا دەکەوێت.

بەڕێوەبەرى سى ئاى ئەى نمونەیەکى هێناوەتەوە بەوەى کە کەتیبەیەکى ئۆکرانیا لەیەک رۆژدا تەنها 15 گولەتۆپ و 42 گولەى هاوەنیان هەبووە.

هۆشداریەکەى بەرێوەبەرى سى ئاى ئەى بەر لە دەنگدانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکایە کە بریارە رۆژى شەممەى داهاتوو دەنگ لەسەر زیادکردنى هاوکارى سەربازى بۆ ئۆکرانیا بدات بە برى 61ملیار دۆلار.