لەبەردەم هۆڵی دادگایکردنی ترەمپ کەسێک ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات

پیاوێک لەبەردەم هۆڵى دادگایىکردنى دۆناڵد ترەمپ لە نیویۆرک، ئاگرى لەخۆى بەردا. فۆتۆ: AFP

شەوی رابردوو، لەبەرامبەر هۆڵی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ویلایەتی نیویۆرک، کەسێک خۆی سوتاند و برینەکەی سەختە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، شەوی رابردوو 19 لەسەر 20ی نیسانی 2024، کە هاوکات بوو لەگەڵ دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پیاوێک لەناو پارکی کۆڵێکت بۆند، بەرامبەر هۆڵی دادگای تاوانی نیویۆرک لەسەر شەقامی 100 مەتری، پیاوێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، کەسەکە چەند پارچە کاغەز و نووسراوێکی دەرهێناوە و دوای ئەوەی ماددەیەکی سوتێنەری کردووە بەسەری خۆیدا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و ئێستا دۆخی تەندرووستی خراپە، بەڵام ماوە و هێشتا زیندووە.

پۆلیس راشیگەیاند، چوار کەس لەتیمی ئاگرکوژێنەرەوەی نیویۆرک و کارمەندی هۆڵی دادگاییەکە چوونەتە سەر رووداوەکە و بەسوکی برینداربوون.

پۆلیسی نیویۆرک ئاماژەی بەوە نەکرد، ئایا رووداوەکە پەیوەندی بە دادگاییکردنەکەی ترەمپەوە هەیە یاخود نا، بەڵام جەختیکردەوە لەوەى کە قوربانییەکە چەند نووسراوێکی لەبارەی ناپاکی نیشتمانی پێبووە و لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە بەردەوامدەبێت.