داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیکردووە

دیناری عێراقی. فۆتۆ: کەناڵ8

داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو كۆی داهاتی یەك هەفتە دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار و 116 ملیۆن دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی 13 ی نیسان تاوەکو 19 ی نیسان گەیشتۆتە حەوت ملیار و 116 ملیۆن و 77 هەزار و 885 دینار.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 75%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینە و 25%یش بە شێوەی چەك بووە.