پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێک لەبەردەم کافتریایەک دۆزرایەوە

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فریاکەوتن

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی کەسێکیان لە بەردەم کافتریایەک دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت جەڵتە لێیدابێت.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، بەکاناڵ8ـی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی سەلام سەلمان لە بەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی دۆزراوەتەوە کە خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە.

گوتیشی، "تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە لای تەرمەکە و دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکەنجەدانی پێوەنییە، بەڵکو زۆر رشاوەتەوە و پێدەچێت جەڵتە لێیدابێت".