یارییه‌كانى جامى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دوای کۆتاییهاتنی خولی نایابی کوردستان، یارییەکانی جامی کوردستانیش بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئەمرۆش یارییەکانی پێشکۆتایی ئەنجامدەدرێن، کە دوو یاریی لەخۆ دەگرێت لە نێوان یانەکانی هەندرێن و سەیدسادق، هەروەها ئاکرێ و زاخۆ.

هەندرێن لە نێو یاریگەی خۆیدا میوانداری سەیدسادق دەکات، کە هەردووکیان پلەکانی 11 و حەوتەمیان گرتووە لە خولی نایاب، لە یارییەکانی رابردوویاندا، شەش جار رووبەرووبونەتەوە، دوایین جار، سەیدسادق توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام هەندرێن تووشی شکست بکات، لە جامی کوردستانیش بەرامبەر دەربەندیخان و سیروانی نوێش توانی سەرکەوتن تۆماربکات.

سەیدسادق لەم وەرزە تا رادەیەک ئاستێکی باش پێشەکەشکرد و ئامانجی یانەکە ئەوەیە زیاتر نزیک ببێتەوە لە پلەکانی پێشەوە، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی دارایی و گۆڕانکاری لە راهێنەر یانەکە بارودۆخی جێگیر نەبوو.

لە یارییەکی دیکەشدا کە هەردوو یانەی ئاکرێ و زاخۆ رووبەروودەبنەوە، بۆ یەکەمجار ئاکرێ لە نێو یاریگە نوێیەکەی یارییەکە ئەنجامدەدات، کە دوایین جار لە خولی نایابی کوردستان توانی جامەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا مسۆگەربکات و یەکەم بێت، ئاکرێ دووبارە ئامانجیەتی جامی کوردستانیش بخاتە سەر دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەی، ئاکرێ لە جامی کوردستان بەرامبەر یانەکانی هەولێر و شێروانەش توانیوویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، بەڵام زاخۆش رکابەرێکیئاسان نییە، چونکە بەهەمان شێوە ئەویش بەرامبەر دهۆک و چوارقورنە بردنەوەی تۆمارکردووە.