گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى: لە ئەمساڵدا هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەت کەمیکردووە

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەمیانى بەشداریکردنى لە گەشتى هەواڵەکانى کەناڵ8 رایگەیاند، لە ساڵى 2023 دا 506 دۆسییەى هەڵگرتنى چەکیان هەبووە و لە سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵیشدا دەستیان بەسەر 100چەکدا گرتووە.

گوتیشى، "لە ئەمساڵدا هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەت کەمیکردووە و زۆرینەى ئەو تاوانانەشى ئەنجامدراون بە چەکى بێمۆڵەت بوون".

گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، دووپاتیکردەوە، سزاى توند بۆ هەڵگرانى چەکى بێمۆڵەت دانراوە و هەر کەسێک چەکى بێمۆڵەتى پێبگیرێت لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ سزاى زیندانیکردنى بۆ دەردەچێت، ئەوانەشى بازرگانى بە چەکەوە دەکەن بە 15 ساڵ زیندانیکردن حوکمدەدرێن.