ئامادسپۆر یارییه‌ مێژووییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات

ئه‌مرۆ لەهەفتەی 36ی خولی پلە دووی تورکیا، کە تەنیا دوو هەفتەی ماوە، یانەی ئامادسپۆر لەناو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی ئیگدیر دەکات و لەئەگەری بردنەوەی یانەکەی دیاربەکر راستەوخۆ دەگاتە خولی نایابی تورکیای وەرزی داهاتوو.

ئامەدسپۆر ئەم وەرزە ئاستێکی نمونەیی پێشکەشکردووە و بەکۆکردنەوەی 77 خاڵ و بەجیاوازیی 6 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی لەنزیکترین رکابەری وەرگرتووە، لەبەرئەوە ئەمڕۆ هەلێکی گەورە لەبەردەم ئەو یانەیەدا دەبێت تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزی یانە نایابەکانی تورکیا.

ئامادسپۆر لەم وەرزەدا 33 یاریی ئەنجامداوە و 23 بردنەوە و هەشت یەکسانبوونی تۆمارکردووە و تەنیا دووجار دووچاری شکستبووە، لەدوایین پێنج گەڕی خولەکەشدا جگە لەبردنەوە هیچ ئەنجامێکی دیکە بەخۆیەوە نەبینیوە، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ هاندەرێکی زۆر ئامادەی یارییەکەبن.