پێنج مووشەک لە موسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کران

تەقینەوەی مووشەکێک لە سووریا فۆتۆ: ئەرشیف

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند "پێنج مووشەک لە موسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کورادستان کراون"

دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئێوارەی یەکشەممە پێنج مووشەک لە شارۆچکەی زومماری عێراقەوە بەرەو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڵدراون، پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەی خەرابەجیری باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەو مووشەکانە بەئامانجگیراوە.

ئەم هێرشە بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا یەکەم هێرشە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە کە وەک دەگوترێت "گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دژی سەربازانی ئەمریکا ئەنجامیدەدەن".

بنکەی خەرابەجیر، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکییە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رومەیلان، لە باشووری شاری دێریک، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.