ئەمشەو رۆما هەوڵی سەرکەوتن دەدات

ئەمشەو کاتژمێر (19:30)، یانەی رۆما لەیاریگەی خۆیدا یارییەکی بەهێز و یەکلاکەرەوە بەرامبەر بە بۆلۆنیای رکابەری ئەنجامدەدات.

بۆلۆنیا لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ خانەی چوارەمی سێریا ئەی گرتووە، لە بەرامبەردا رۆما خاوەنی 55 خاڵە و چوار خاڵ لە رکابەرەکەی جیایدەکاتەوە.

ئەمشەو رۆما هەوڵی سەرکەوتن دەدات تاوەکو لە خانەی چوارەم نزیکببێتەوە، کە یەکێکە لە خانە ئەوروپییەکانی سێریا ئەی، بۆلۆنیاش کار لەسەرئەوە دەکات بەهەرشێوەیەک بێت لەم یارییەدا شکست تۆمار نەکات.

رۆما پێنج یارییە لە خولی ئیتاڵیا هیچ شکستێکی تۆمار نەکردووە، لەکۆی نۆ پێنج یارییەش چوارى بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێناوە.