چوار فیلمی نوێی هۆڵیوود کە دەتوانیت لە ماڵەوە سەیریان بکەیت

کۆمەڵێک فیلمی نوێ کە لە ماوەی رابردوودا بڵاوکراونەتەوە و لە سینەماکان پەخشدەکرێن و بینەرێکی زۆریان تێپەڕاندووە، لە ئێستادا لە رێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانەوە دەست دەکەون، ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لەماڵەوە بینەریان ببن.


‎بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن لە ماڵەوە بینەری فیلمە نوێیەکان لە ژانری جیاواز ببن، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، دەتوانن چێژ لە بینینی ئەم چوار فیلمەی خوارەوە ببینن:


‎فیلمی یەکەم: Dune: Part Two
‎باس لە گەشتە ئەفسانەییەکەی پۆڵ ئاترێیدس دەکات کاتێک لەگەڵ چانی و فرێمەندا یەکدەگرێت. لەکاتێکدا لەسەر رێگەی تۆڵەسەندنەوەدایە بەرامبەر بەو پیلانگێڕانەی کە خێزانەکەیان لەناوبردووە. رووبەڕووی هەڵبژاردنێک دەبێتەوە لە نێوان خۆشەویستی ژیانی و چارەنووسی گەردووندا، پۆڵس هەوڵدەدات رێگری لە داهاتوویەکی ترسناک بکات کە تەنها خۆی دەتوانێت پێشبینی بکات.
‎ژانر: زانستی خەیاڵی، سەرکێشی
‎ئەکتەران: جۆش برۆلین، دەیڤ باوتیستا، تۆنی کوک، ئیتالۆ ئەمێریگی، ستێلان سکارسگارد
‎دەرهێنەر: دێنیس ڤیلێنۆڤ

‎فیلمی دووەم: Rebel Moon - Part Two: The Scargiver
‎چیرۆکی فیلمەکە باس لە چەند یاخیبوویەک لە ئیپراتۆریەتێکی ستەمکار دەکات کە خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەن. دوای ئەوەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی تەنها بەشێک لە هێزی ئیمپراتۆریەتەکە، ئیستا کاتی جەنگە گەورەکەیە.
‎ژانر: ئاکشن، زانستی خەیاڵی، دراما
‎ئەکتەران: ئێد سکرین، ئی.دافی، سۆفیا بۆتێلا، ئەنتۆنی هۆپکینز، ستاز نایر
‎دەرهێنەر: زاک سنایدەر
‎ماوە: 123 خولەک


‎فیلمی سێیەم: Kung Fu Panda 4
‎پۆوی پاندا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەی رۆحی دۆڵی ئاشتیی، بەڵام پێویستی بە کەسێکە کە جێگەی ئەو وەک جەنگاوەری ئەژدیها بگرێتەوە. بەم شێوەیە، ئەو ڕاهێنان بە یاریزانێکی نوێی کۆنگ فۆ دەکات لە هەمان کاتدا رووبەڕووی خراپەکارێک دەبێتەوە بە ناوی چەملێۆن کە دەتوانێت توانای هەموو بەرەنگارە کۆنەکانی پۆو کۆبکاتەوە.
‎ژانر: ئاکشن، سەرکێشی، ئەنیمەیشن، کۆمیدی، خێزانی
‎ئەکتەران: جاک بلاک، برایان کرانستۆن، کێ هوی کوان، ڤیۆلا دەیڤس، جەیمس هۆنگ
‎دەرهێنەر: مایک میچڵ
‎ماوە: 94 خولەک


‎فیلمی چوارەم: Immaculate
‎سیسیلیا، راهیبێکی ئەمریکی و خاوەن باوەڕێکی بەهێزی هەیە، دەست بە گەشتێکی نوێ دەکات. بەجۆشی سیسیلیا بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ کابوسێک، کاتێک روون دەبێتەوە کە ماڵە نوێیەکەی نهێنییەکی ترسناک و نەگێڕدراوەی تێدایە.
‎ئەکتەران: جوزێپی لۆ پیکۆلۆ، نیکۆلۆ سێنی، ئەلڤارۆ مۆرتی، دۆرا رۆمانۆ، سیدنی سوینی
‎دەرهێنەر: مایکل موهان
‎ماوە: 89 خولەک