ڤیزای پێنج ساڵەی شنگن بە هاوڵاتیانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو دەبەخشرێت

وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا، لە گەڵ یەکەم داواکردنی ڤیزای شنگندا، هاوڵاتیانی دانیشتووی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی ناسراو بە GCC ڤیزای پێنج ساڵی وەربگرن.

ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان و بڕیارەکەی ئەمدوایەش لەسەر داوای ئەنجوومەنی هاوکای کەنداو بووە.

ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی، رێکخراوێکی هەرێمیە و لە شەش وڵاتی ئەندام پێکهاتووە، کە هەریەکە لە وڵاتانی بەحرەین، کوەیت، سەڵتەنەتی عەمان، قەتەر و سعودیەن.

هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنەکە بە مەبەستی پشوو وەرگرتن یان بە مەبەستی بازرگانی گەشت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێکدین لە 27 وڵات، بە ڤیزای شنگن دەتوانرێت گەشت بۆ 29 وڵاتی ئەوروپی بکرێت، ئەوانیش پێکدین لە هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا و هەردوو وڵاتی نەرویج و سویسرا، کە لە دەرەوەی یەکێتیەکەن.