کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

لۆگۆى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەندبن کە بڕیاری لێدراوە.

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە 10ـى حوزەیرانى 2024 ئەنجام بدرێت.

روونیشکراوەتەوە، هەڵبژاردن بە تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەزانن، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەندبن کە بڕیاری لێدراوە.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا باسى لەوەکردووە، داوا لە دەنگدەران دەکەن، بڕۆن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و بە گڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.

بەگوێرەى ئەو وادەیەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە مەرسومێکدا دیاریکرد، بڕیارى 10ـى حوزەیرانى 2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، بەشداریى لە هەڵبژاردن ناکات و ئەوەشى بۆ بڕیارەکان و دەستوەردانى دادگاى فیدراڵى عێراق گەڕاندەوە.