حکومەتى هەرێمى کوردستان: بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، داوای تەرخانکردنی دارایی لە بەغداد دەکەین

ئامێرێکى هەژمارکردنى پارە لەکاتى هەژمارکردنى دینارى عێراقى. فۆتۆ: کەناڵ8

گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "سەرۆکى حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپاردووە داواى تەرخانکردنى دارایى لە بەغداد بکەن بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان".

پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌وڵی جدی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".