FILE - Taylor Swift arrives at the world premiere of the concert film "Taylor Swift: The Eras Tour" in Los Angeles on Oct. 11, 2023. Swift’s Instagram message encouraging her 283 million followers to register to vote was nominated for a Webby in the best creator or influencer category. (AP Photo/Chris Pizzello, File)

بەهۆی کڕینی بلیتی ساختەوە.. هەوادارانی تەیلەر سویفت نزیکەی یەک ملیۆن پاوەندیان لەدەستداوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی لۆیدز، چەندەها هەواداری ئەستێرەی ئەمەریکی تەیلەر سویفت هەڵخەڵەتێنراون و بلیتی ساختەیان پێفرۆشراوە بۆ کۆنسێرتی ئەو گۆرانیبێژە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا لە بەریتانیا ئەنجامبدرێت.  

هەوادارەکان بەشێکی زۆریان دانیشتووی بەریتانیان لە نێوان 400 بۆ 1200 پاوندیان داوە بە بلیتە ساختەکان، کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە کڕیویانە، بەهیوای ئەوەی پێشوەختە بلیتەکانیان دەست بکەوێت.

راپۆرتەکەی بانکی لۆیدز ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تا ئێستا زیاتر لە 600 کەس ڕایانگەیاندووە کە بلیتی ساختەیان پێ فرۆشراوە و هەڵخەڵەتێنراون.

گەشتی کۆنسێرتەکانی تایلەر سویفت لە 153 نمایش پێکهاتووە لە سەرانسەری پێنج کیشوەردا، لە 17ـی ئازاری 2023 لە شاری گلێندەیڵ لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا دەستیپێکردووە و بڕیارە لە 8ی کانوونی دووەمی 2024 لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا کۆتایی پێبێت.