له خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق بۆ تۆپى پێ، نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى گۆڵبارانى میناى كرد‌و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ى برده‌وه .
یارییه‌كه‌ى نه‌ورۆز یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى راهێنه‌رى نوێى تیپه‌كه‌ى شارى سلێمانى نزار مه‌حروس بوو ، هه‌ر له‌ده‌ستپێكه‌وه سیپى پۆشه‌كان به فشار چوونه نێو یاریگه‌و له‌و گێمه‌دا له رێگه‌ى مه‌روان حسه‌ینه‌وه دوو گۆڵیان تۆماركرد .
له گێمى دووه‌م جارێكى دیكه مه‌روان حسه‌ین گۆڵى سێه‌مى خۆى و نه‌ورۆزى تۆماركردوو تاراده‌یه‌كى مینایان له یه‌كسان كردنه‌وه دوورخسته‌وه ، له چاره‌كى دووه‌مى گێمى دووه‌م مورته‌زا هه‌دیب توانى گۆڵێكى دیكه بۆ نه‌ورۆز تۆماربكات ، سه‌ربارى تۆماركردنى گۆلێك بۆ مینا ، سه‌ره‌نجام یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندى یانه كوردیه‌كه كۆتاییهات.